خواردنەوەی ئاو

خواردنەوەی ئاو
خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەی پێویست کۆمەڵێک سوودی زۆری ھەیە کە گرنگە ھەموومان بزانین تا بەردەوام ڕێژەی ئاوی پێویست بخۆینەوە:
- خواردنەوەی ئاو دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کێش، چونکە یارمەتی شۆردنەوەی لەش دەدات لە پاشماوەی ھەرسکردنی چەوری، ئاو ھیچ وزەیەکی تێدا نییە کە ئەمەش دەبێتە ھۆی بەکارھێنانی چەوری لەش، خواردنەوەی ئاو برسێتی کەم دەکاتەوە و دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن.
- زۆربەی کات ژانەسەر بەھۆی کەمیی ڕێژەی ئاوەوەیە لە لەشدا، بۆیە خواردنەوەی ئاو ھۆیەکە بۆ چارەسەری ژانەسەر بە شێوەیەکی سروشتی، گرنگە پێش ئەوەی بیر لە بەکارھێنانی دەرمانی ئازارشکێن بکەینەوە، ئاو بخۆینەوە.
- ئاو دەبێتە ھۆی شێداری پێست بەم ھۆیەش پێکھاتە لاستیکیەکەی پێست دەپارێزێت و ڕێگری دەکات لە چرچبوون و وشکبوونەوە.
- چالاکی دەبەخشێتە لەش بەھۆی چالاکردنی مێشک و یارمەتیدانی ماسوولکەکان.
- ئەو کەسانەی کە وەرزش دەکەن پێویستە ڕێژەی پێویست ئاو بخۆنەوە بە شێوەیەکی ھێمنانە تا یارمەتیی ماسوولکەکان بدات و گرژبوون و ڕەقبوونی ماسوولکە کەمبکاتەوە بەھۆی گواستنەوەی خۆراک و ئۆکسجین بۆ ماسوولکەکان و ڕزگارکردنی ماسوولکەکان لە پاشەڕۆ خۆراکییەکان.
- خواردنەوەی ئاو جگە لەکاتی خواردن، یارمەتیدەرە لە کرداری ھەرس و دورکەوتنەوە لە قەبزی و زیادکردنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان، بە پێچەوانەوە زۆر ئاو خواردنەوە لەکاتی نان خواردندا دەبێتە ھۆی ڕێگری لە کرداری ھەرس بەھۆی دابەزاندنی ترشێتی گەدە و ھەڵاوسانی.

